پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

خێرایی سەرسوڕهێنەری ” BMW – xDrive 750″ ببینە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێگە بەناوبانگەكانی هەواڵ و شیكارییەكانی تایبەت بە جیهانی ئۆتۆمبێل، تۆمارێكی سەرسوڕهێنەری ڤیدیۆیی بڵاو بۆتەوە كە تیایدا توانای لە ڕادەبەردەری خێرایی نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای BMW دەخرێتەڕوو.

ئۆتۆمبێلی ” BMW – xDrive 750″ یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە نایابەكانی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە و بەربەستی خێرایی 260 كیلۆمەرە لە كاتژمێرێكدا، كە بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی بڵاو بۆتەوە، لە ماوەی تەنها 4 چركەدا خێراییەكەی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بە ماوەی 26 چركەش دەگاتە بەربەرستی خێرایی دیاریكراو كە 260 كیلۆمەترە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی BMW لە كێش و قەبارەدا لە بەرهەمەكانی دیكەی گەورەتر و قورسترە و پێودانگی ” ئایرۆ داینامیكی” تیا ڕەچاو كراوە.

ئۆتۆمبێلی ” BMW – xDrive 750″ بزوێنەرێكی لێكدراوی بەنزین و كارەبایی 8 پستۆنی لەسەرە كە توانای 530 ئەسپی هەیە و نرخەكەی دەگاتە 160 هەزار دۆلاری ئەمریكی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن