پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

هاڤاڵ، بە “H9″ڕكابەری پڕادۆ دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “هاڤاڵ”ی چینی، نوێترین نەوەی هاڤاڵی لە جۆری (H9) ڕاگەیاند، كە بە وتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە، ڕكابەری یەكێك لە باشترین بەرهەمەكانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی دەكات كە ئەویش پڕادۆیە.

هاڤاڵ H9، بە هەیكەلێكی ناوازە و گەورە لە قەبارەدا، كە بەشی پێشەوەی بە عەتەری دەرەچە فراوانی هەواو لایتینی بەهێز و كارپێكەر بە سیستمی LED ڕازێنراوەتەوە، بە ڕیشاڵی كاربۆن و كرۆمیش جوانكارییەكی بێ‌ وێنە بە ئۆتۆمبێلەكە دراوە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوانییەكی گونجاوی هەیە كە بە ئاسانی جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و ڕووكاری بەردەم شۆفێر لە خۆ گری چەند شاشەیەكی هەستەوەری پەیوەستكراوە بە پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكان و لە سەر سوكانەكەشی سیستمی دیاریكردنی خێرایی و چەند تایبەتمەندییەكی دیكە بوونی هەیە.

تەواوی ئۆتۆمبێلەكە بە كامێرا كۆنترۆڵكراوە و هەستەوەری ئاگاداركەرەوەی بەركەوتنی بۆ دانراوە، هاوكات جامەكانی لە رێی هەستەوەری تایبەت بە تەم و تەڕی بەرنامە رێژ كراوە و خۆكارانە فەرمان دەداتە فڵچەی جامەكان، هەروەك لایتەكانیشی بە پێی كات مامەڵە لەگەڵ دۆخی رێگەو بان دەكات بۆ پێدانی ڕووناكی.


لە هاڤاڵ H9 دا سیستمی بەگەڕ خەری تەگەرەكان دوانی و چوارییە و لە هەندێك دۆخدا تایبەتمەندی ئەوەش بە گەڕ دەخات كە شۆفێر بە ویستی خۆی بیەوێـت كام تەگەر هەڵبسوڕێت.

ئەم بەرهەمە نوێەی چینیەكان، بە بزوێنەرێكی بەنزینی قەبارە 2.0 لیتر بە توانای 224 ئەسپ بەرهەمهاتووە و گێربۆكسێكی 7 نمرەیشی بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن