پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

هیوندای، “CRETA ix25″ی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور یەكێك لە باشترین و كەمخەرجترین ئۆتۆمبێلەكانی كە ئۆتۆمبێلێكی “نیمچە بەرز”ە ڕاگەیاند.

بە پێی ئەو شیكاریانەی شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل لە ڕووی دیزاین و پێكهاتەوە بۆ بەرهەمە كۆرییەكەیان كردووە، چاوەڕێ‌ دەكرێت ئەم بەرهەمە نوێەی كۆرییەكان پڕ فرۆشترین بەرهەمی كۆمپانیاكە بێت.

هیوندای “CRETA ix25” بە هەیكەلێكی زۆر سەرنج ڕاكێش و ناوازە، لە چاو بەرهەمەكانی دیكەدا نەخشەسازییەكی بێ‌ وێنەی تێدا ئەنجام دراوە لە ڕووكاری دەرەوە و ناوەوە.

ڕەنگی سەقفی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ بەدەنەكەیدا جیاوازە و بەمەش ناوازەییەكی تایبەتی بە شێوەی ئۆتۆمبێلەكە بەخشیوە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە سەرنجراكێشتر لە ڕووكاری دەرەوەیە، داشبۆرد و سوكان و داشبۆردی بەردەم گێڕ بۆكسەكە بە شێوەیەكی سەرنج ڕاكێش وابەستەی داشبۆردی سەرەكی كراوەتەوە و شاشەیەكی ناوازەی تیا جێگر كراوە كە هاوشێوەی ئەو شاشانەیە “تێسلا” و ” لاندرۆڤەر” لە بەرهەمەكانیاندا بەكاری دەهێنێنن.

 

بزوێنەری قەبارە جیاواز لە جۆری بەنزین بە قەبارەی 1.5 و 1.6 لیتر بە توانی 115 و 123 ئەسپ، لەگەڵ بزوێنەری كارەبایی بە قەبارەی 1.5 لیتر و بە توانای 150 ئەسپ هێزی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی هیوندای كۆریایی باشوورە، كە بە گێڕ بۆكسی 7 نمرەیی پەیوەست كراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن