پرۆفایلهەواڵ

كیا، شێوە و تایبەتمەندی “Rio” دەگۆڕێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور، سەرقاڵی دووبارە نەخشەرێژكردنەوەی یەكێك لە بەرهەمە پرۆفرۆشەكانییەتی، كە بڕیارە بیكاتە ئۆتۆمبێلێكی نیمچە بەرزی هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری.

كیا ” Rio stonic” دەبێتە نوێترین نەوەی “Rio” بەڵام بە شێواز و تایبەتمەندی جیاوازتر، كە ئۆتۆمبێلەكە ئەو قەبارە بچوك و توانا كەمەی جارانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

بەرپرسانی ئەوروپای كۆمپانیای كیا دەڵێن، ئەم هەوڵەی كۆمپانیاكە بەو ئاڕاستەیەیە كە هەوادارانی ئۆتۆمبێلی “Rio” لە یەك جۆر بەرهەمدا نەهێڵنەوە و تایبەتمەندی و دیزاینێكی سەرنج ڕاكێش بەو بەرهەمە پڕ فرۆشەیان بدەن.

كیا، ئەم بەرهەمەی بە بزوێنەری بەنزین و كارەبایی بەردەست دەخات و لەگەڵیشیدا قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە و تواناكەشی گۆڕانكاری بەسەردا دێت بە شێوەیەك دەبێتە ئۆتۆمبێلێكی نیمچە بەرز (suv).


ئەم هەوڵەی كۆمپانیا كۆرییەكە لە كاتێكدایە كە ” Rio Xline”ی بە دیزاینێكی سەرنج ڕاكێشترو بە هەندێك گۆِڕانكارییەوە خستۆتە بازاڕەكانی ڕوسیا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن