رێنماییهەواڵ

جامی دواوەی ئۆتۆمبێل بۆ هەمووی دانادرێتەوە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

زۆرینەمان سەبارەت بەوەی كە ئاخۆ بۆ جامی دواوەی ئۆتۆمبێل هەمووی دانادرێتەوە وەك جامەكانی پێشەوە، بۆچوونمان بۆ ئەوە دەچێت لەبەر سەلامەتی سەرنشینانە بە تایبەت منداڵان.

ئەم بۆچوونە ڕاستەو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێل زۆر لایەنی باش بۆ سەلامەتی لێك دەدەنەوە، جیا لەم هۆكارەش چەند هۆیەكی دیكە هەن كە بەشی دواوەی جامەكان ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە.

 

بە پێی یاسای سەلامەتی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، دەبێت دوو جامی بەشی دوواوە هاوشێوەی جامەكانی پێشەوە تەواو دانەدرێنەوە و بەشێكی كەمتر لە نیوە بمێنێت.

هۆكاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەكاتی دادانەوەی تەواوەتی ئەم جامە هەر شتێك لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل فڕێ‌ بدرێت جوڵەی هەوا بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكەی كێش دەكاتەوە، هەروەها تەگەری دواوەی ئۆتۆمبێل زۆر نزیكە لە جامی دواوە لە ئەگەری هاویشتنی هەر شتێك لە ڕێی تایەكانەوە بەشی دواوە یەكەم جێگەیە كە زەبری بەركەوێت، یاخود بەهۆی نزیكی جام و تەگەرەكە لە كاتی دەست بردنە دەرەوەدا ئەگەر هەیە بەریەكەوتن ڕووبدات.

گرنگترین هۆكاریش كە بۆتەمایەی ئەو نەكرانەوە تەواوەتییەی جامەكان بۆ پاراستن و سەلامەتی ژیانی سەرنشینانە بە تایبەت بۆ منداڵان كە ڕەنگە هۆكار بێت بۆ ڕوودانی كارەساتی نەخوازراو.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن