رێنماییهەواڵ

فڵچەی سڕینی جامی ئۆتۆمبێل لەچییەوە سەریهەڵدا؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پێشتر لە ڕێی پێگەی “ئۆتۆمبێل“ەوە ئەوەمان بڵاوكردەوە و كە خانمان لەمیانی داهێنانەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا دەستێكی باڵایان هەبووە و ماری ئەندرسۆنیش یەكێك لەو خانمانە بووە كە بە داهێنەری فڵچەی سڕینی جامی ئۆتۆمبێل ناسراوە.

ئەم خاتوونە كە داهێنانەكەی بۆ سەدەی 20 دەگەڕێتەوە لە كاتی گەشتكردنیدا بۆ یەكێك لە شارەكانی ئەمریكا دەبینێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی چەند ماندوو سەغڵەتە بە دەست سڕینی بەفرو بارانی سەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی، ماری ورد دەبێتەوە لە شۆفێرانی دیكە دەبینێت هەمووان گرفتاری ئەو كێشەیەن.

پاشان بیرۆكەی ئەوەی لا گەڵاڵە دەبێت كە كارێك بۆ ئەم سەرقاڵییە ترسناكەی شۆفێران بدۆزێتەوە و چارەسەری ئەو گرفتەیان بكات.

 

ماری ئەندرسۆن دەگات بە بیرۆكەیەك، ڕاماڵەرێكی دەستی بە خلۆكەیەكی پەیوەست كراو لە ناو ئۆتۆمبێلدا لەبەردەستی شۆفێر جێگیر دەكات و بۆ ئەو كاتە دەبێتە كارێكی گرنگ و بە بەها بۆ شۆفێران.

داهێنانەكەی ماری تا دێت خواستی لەسەر پەیدا دەبێت و ڕەواجێكی باشی ئەبێت و كۆمپانیاكانی ئەو سەردەمە داوای لێ دەكەن سوود لە بیرۆكەكەی وەربگرن.

 

ساڵی 1903 ئەم خانمە بیرۆكەكەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار دەكات كە داهێنانی خۆیەتی، پاشان چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێن داوای كڕینەوەی بیرۆكەكەی لێ‌ دەكەن.

تا ساڵی 1920 ئەم بیرۆكەیەی ماری لەگەڵ هەڵكشانی داهێنانەكانی جیهانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبێت و لە ڕێیەوە سامانێكی زۆر پێكەوە دەنێت، لەم ساڵەوە ماری ڕێڕەوی كاركردنی بەرەو سەرمایەگوزاری لە بواری نیشتەجێكردن دەگۆڕێت.

 

شارلۆت برید گۆد، دوای ماری بە پەرە پێدەری فڵچەی جامی ئۆتۆمبێل دەناسرێت، ئەم داهێنەرە كارەكەی ماری لە بەكارهێنانی دەستییەوە بۆ كارەبایی گۆڕی و تا ئێستاش ئەو داهێنانە لە خزمەتكردن بەردەوامە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن