رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییهەواڵ

چۆن بزانیت دەرگای تانكی بەنزینەكەت لە چ لایەكی ئۆتۆمبێلەكەتدایە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

هەندێكمان لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێدا نازانین دەرگای تانكی بەنزین دەكەوێتە چ لایەك، ئەم نەزانینەش زۆر كات لە كاتی تێكردنەوەی سووتەمەنی لە وێستگەكاندا جۆرێك لە شڵەژان و شەرم بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

شۆفێری ئێمە لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێدا بە داخەوە كەتەلۆگی ئۆتۆمبێلەكەی تەماشا ناكات و ناچێتە وردەكاری ئەو كەتەلۆگە، ئەگینا هەموو وردەكارییەكی ئۆتۆمبێلەكەت لەوێدا هەیە، گەر لەوێشدا نەبوو لە ڕێی ئاماژەكانی ناو داشبۆردەكەت ئاسانكاری تەواو لە بەردەستدایە.

 

ئۆتۆمبێلی نوێت كڕیوە یان هی كەسێكی دیكەیە پێت و سووتەمەنیت كەمە و دەتوێت سووتەمەنی تێ بكەیت، بەڵام نازانی دەرگای تانكییەكەت لە كام لای ئۆتۆمبێلەكەتدایە.

لە ناو داشبۆردەكەتدا تەماشای ئەو جێگەیە بكە كە بۆ دۆخی زۆری و كەمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەكەت دانراوە، ئاماژەیەك بوونی هەیە كە گوزارشتە لە دەزگایەكی پڕ كردنەوەی سووتەمەنی، هەر لە تەنیشتییەوە سەهمێك هەیە، ئەو سەهمە بە هەر ئاڕاستەیەك دا(چەپ – ڕاست) هەبوو ئەوا دەرگای تانكی بەنزینەكەت بەو لایەدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن