رێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆهەواڵ

هۆندا، ئێرباگێگی ناوازە تاقی دەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی، سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئێرباگێكی ناوازەیە كە دەبێتە پارێزەرێكی باشی جەستەی شۆفێر لە كاتی پێكداداندا.

بەشی پەرەپێدانی تایبەت لە كۆمپانیای هۆندا، ڕایانگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای ” autoliv”ی سویدی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئێرباگ، سیستمێكیان پەرە پێداوە كە بەرگری لە بەشی سەرو خواری جەستەی شۆفێر دەكات و لە مەترسی گیان لە دەستدان و زیانی لە ڕادەبەدەر دەیپارێزێت.

 

ئێرباگە نوێكەی هۆندا لە بەرهەمەكانی ساڵی 2020 دا جێگیر دەكرێت، كە لە نێو داشبۆرد و بەرپێی شۆفێردا جێگیر كراوە، لە كاتی پێكداداندا، پێكهاتەكانی بە جۆرێك دەكرێنەوە كە زیان بە بەشی سەرەوەی جەستەو خواروەش نەگات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن