پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

بیجۆ، بەهێزترین ئۆتۆمبێلی خۆی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بیحۆی فەرەنسی، ئۆتۆمبێلێكی نیمچە بەرزی دووتوخمی بە ناوی |peugeot 3008 t hybrid4″ ڕاگەیاند، كە دەبێتە بەهیزترین بەرهەمی لە مێژووی كۆمپانیاكەدا.

بیجۆ، ڕایگەیاندووە، ئەم بەرهەمە نوێیەی یەكێك لە باشترین ئۆتۆمبێلە دوو توخمەكانی دەبێت كە كەمترین دەردراو تێكەڵ بە بەرگە هەوا دەكات.

بیجۆی نوێ‌، هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری دەبێت و توانای 300 ئەسپ لە بزوێنەرە بەنزینەكەیدا چەسپاوە و بەشی دووەمی بزوێنەرە كارەباییەكەشی 200 ئەسپە كە گرێدراوی گێڕبۆكسی 8 نمرەییە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی بیجۆ، لە ماوەی 6.5 چركەدا خێراییەكەی دەگاتە 0-100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و 59 كیلۆمەتر بێ بەكارهێنانی سووتەمەنی توانای ڕێكردنی هەیە كە توانای باترییەكانی بەرهەمهێنانی 13.2 كیلۆواتە بۆ كاتژمێرێك.


لەم بەرهەمەدا سیستمی “adas” بوونی هەیە كە توانای خێرایی لە كاتی ناهەموواردا كەم دەكاتەوە و لە هەمان كاتیشدا ڕێ لە لادان لە سەر ریَِڕەوی شەقام دەگرێت كاتێك شۆفێر بێ‌ ئاگایە لە شۆفێریكردن.

ئەم بەرهەمە ناوازەیەی بیجۆ، ئێستا لە بازاڕەكانی فەرەنسا بوونی هەیە و چاوەڕوان دەكرێت مانگی 10ی ئەمساڵیش بگاتە تەواوی بازاڕەكانی جیهان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن