ڤیدیۆهەواڵ

هۆندا، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی دەخاتە بازاڕەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “هۆندا”ی ژاپۆنی، نمونەی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی كە ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووكە لە جۆری (E) نمایشكرد، كە بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی هۆندا، بۆ ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە و چاوەڕوانی ئەوەشی لێدەكرێت لە بازاڕەكانی ئەوروپادا خواستێكی زۆری لەسەر بێت بەهۆی گونجاوی قەبارەكەی.

دوو بزوێنەری كارەبایی لە هۆندای “E”دایە كە یەكەمیان توانای 136 ئەسپی هەیەو دووەمیشیان 154 ئەسپ، كە تێكڕا بە جۆرێك گووڕ دەدەنە ئۆتۆمبێلەكە كە لە ماوەی 8 چركەدا خێرای بگاتە 0 بۆ 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و توانای باترییە لیسیۆمەكەشی 35.5 كیلۆ واتە لە كاتژمێرێكدا.

ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی هۆندا، توانای رێكردنی 200 كیلۆمەتری هەیە بێ‌ بارگاویكردنەوەی باترییەكانی و لە ئەگەری بارگاویكردنەوەشدا بە نیوكاتژمێر %80ی بارگاویكردنەوە ئەنجام دەدات.

ئەم بەرهەمە نوێەی هۆندا، پێشتر لە میانی پێشانگەی فرانكفۆرت نمایشكرابوو، چاوەڕوان دەكرێت نرخەكەی لە 30 هەزار دۆلارەوە دەست پێ بكات.

تایبەتمەندییەكانی ئەم بەرهەمە ژاپۆنییە:
-هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری
-باتری لیسیۆم
– لادانی خۆكار لە كاتی پێویستدا
– دوو جۆر بارگاویكردنەوە لە رێی بارگاویكاری 2AC و بارگاوی خێرا CCS2
-بڕینی 128 میل بە یەك جار بارگاویكردنەوە


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن