ڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: بوگاتی ژمارەی پێوانەی لە خێرایدا تۆمار دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بوگاتی بەناوبانگ لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە خێرا و بەهێز و گرانبەهاكان، بە نوێترین مۆدێلی ژمارەیەكی پێوانەی لە خێرایدا تۆمار كرد.

لە نێو گۆڕەپانی تاقیكاری بەرهەمەكانی “ڤۆڵكسواگن” لە ئەڵمانیا، بوگاتی بە نوێترین بەهەمی كە “بوگاتی شیرۆن”ە، بەربەستی خێرایی گەیاندە، 489 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

 

ئەم مۆدێلە نوێیەی بوگاتی لە لایەن كۆمپانیای بە ناوبانگی ئیتالی ” Dallara Automobili” دیزاینی هەیكەلەكەی كێشراوە و دروستكراوە، هاوكات كۆمپانیای میشلان بە تایەی تایبەت بەشدارە تیایدا و بە بیرۆكەی كۆمپانیای ” Pilot Cup 2″ توانراوە خولی تایەكانی بوگاتی لەم تاقیكارییەدا بە جۆرێك بێت كە بگاتە 4.100 جار لە خولەكێكدا.

 

بۆ یەكەمجاریشە بزوێنەرێكی ئەوەندە بەهێز كە 16 پستۆنە و قەبارەكەی 8.0 لیترە لە تاقیكارییەكی وادا بەشدار دەبێت و ئەو بەربەستە بەناوی خۆیەوە تۆمار دەكات كە 489 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن