ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

هیوندای ” كۆنا” ئۆتۆمبێلی گەنجان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

بەهۆی تایبەتمەندی زۆر و دیزاینە ناوازەكەی، هیوندای “كۆنا” 2019 بووەتە ئۆتۆمبێلی گەنجان و خواستێكی زۆری ئەو چینەی لەسەرە.

دیزانیی دەرەكی

ڕووكاری پێش و دوای ئەم ئۆتۆمبێلە نایابەی كۆرییەكان، دەركەوتەی هەیبەت و ناوازەییەو لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە بەهێزەكان دەچێت.
لایتەكانی كە دابەشی دووبەرەی سێ‌ بەشی بوون و بە سیستمی LED كار دەكەن، دیزاینی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كەشخەتر كردووە .
تایەی 17 و 18 ئینج بە ویلكاپی كانزایی پێكهێنەری تایبەتمەندییە وەرزشییەكەی هیوندای كۆنایە.
بە 10 ڕەنگی جیاواز ئەم ئۆتۆمبێلە بەردەستە، كە هەندێك لە ڕەنگەكانی بریتین لە:ڕەشی قەترانی، سپی، رەساسی، سوری هەناری، پرتەقاڵی، زەردی لیمۆیی، شین…هتد

هۆیەكانی پەیوەندی و كات بەسەر بردن

تابلۆی بەرامبەر شۆفێر، لە خۆگری چەندان زانیاری و تایبەتمەندی پەیوەست بە ڕێگەو بان و ئاماژەكانی خێرایی و پێویستی ئۆتۆمبێلەكەن.
شاشەیەكی 8 ئینجی هەیە كە وێنەو زانیارییەكان بە شێوەی سی َڕەهەندی دەخاتە ڕوو، هەر لە ڕێی ئەم شاشەیەوە پێش و دوای ئۆتۆمبێلەكەش دەبینرێت.
بە سیستمی دەنگی فەرمان دەدرێتە بەشەكان و داخوازییەكان بۆ شۆفێر و سەرنشین جێبەجێ دەكات.
هەردوو سیستمی CAR PLAY و AUTOی تێدا پەیوەستە.
خۆكارانە و بە بێ‌ بەكارهێنانی كێبڵ مۆبایل بارگاوی دەكاتەوە.

تایبەتمەندی پارێزەری پیادە و سەرنشین

لە ڕێی سیستمی ” سمارت سینس” هیوندای چەندین بەكارخەری خۆكردی لە ئۆتۆمبێلە نوێكەیدا جێگیر كردووە لەوانە:
– ڕێگری لە پێكدادانی بەردەم بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە.
– ڕێگری لە لادانی هێڵی دیاریكراوی شەقام.
– بەكارخەری سیستمی ئاگاداركەرەوەی توند لە كاتی نا ئاگایی شۆفێر.
– ڕێگری لە پێكدادان لە ناوچەی “كوێر”.
– كارپێكەری خۆكارانەی لایتەكان بەپێی ڕووناكی و تاریكی هەر ناوچەیەك.
– وەستانی خۆكارانەی ئۆتۆمبێل لە كاتێكدا دەتەوێـت بۆ دواوە برۆیت و ئۆتۆمبێل هەیە.

بزوێنەر

هیوندای كۆنا، بە دوو بزوێنەری نوێ‌ و تایبەت بوونی هەیە لەوانە:
– بزوێنەری “گاما” GDI ئەم بزوێنەرە قەبارەی 1.6 لیترە و توانای 177 ئەسپی هەیە كە بە گێڕبۆكسی دەستی و ئۆتۆماتیكی 7 نمرەیی پەیوەستە.
– بزوێنەری NU ئەم بزوێنەرە 2.0 لیترە و توانای 149 ئەسپی هەیە و گێربۆكشی شەش نمرەیی بۆ دانراوە و سیستمی تەگەرەكانیشی هەڵسوڕێنەری دوانییە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن