گەلەریهەواڵ

سمارت، بۆ ساڵی 2020 دوو بەرهەمی ناوازەی خۆی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای سمارت كە یەكێك لە ماركە دیارەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلی بچووكە و سەر بە گروپی دایملەری ئەڵمانییە، دوو لە دیارترین بەرهەمەكای خۆی بە گۆڕانكاری نوێ‌ بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.

كۆمپانیای سمارت، ئاشكرایكردووە، هەریەكە لە (فۆرتو، فۆر فۆر) نمونەی نمایشكارییان تەواو بووە و بەم نزیكانەش لە پێشانگەی فرانكفۆرت دەخرێنەڕوو كە گۆِرانكاری بەرچاویان تێداكراوە.

ئەم دوو بەرهەمەی سمارت، گۆِرانكاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە بەراورد بە نەوەكانی پێش خۆیان و تایبەتمەندییەكانی بەهێزی و سەلامەتی و سەرنج ڕاكێشی لە دیزاینیاندا تێدا چڕ كراوەتەوە.

فۆرتو و فۆرفۆر، بزوێنەری كارەباییان بۆ دانراوە و كە هەریەكەیان توانای 80 ئەسپی هەیە و باتری لیسیۆم لە پێكهاتەی بارگاویكردنەوەیدا ڕۆڵی بەچاو دەبینێت كە 17.6 كیلۆ وات بۆ كاتژمێرێك وزە دەدات و ئۆتۆمبێلەكە بۆ ماوەی 160 كیلۆمەتر پێویستی بە بارگاویكردنەوە نییە.

تەنیا جیاوازی نێوان ئەم دوو بەرهەمە ئەوەیە، كە فۆرتو وەك خۆی ماوە و جێی 2 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، بەڵام فۆر فۆر قەبارەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە جێی 4 سەرنشینی تێدا كراوەتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن