پرۆفایلگەلەریهەواڵ

گرەیت وۆڵ ڕكابەری تۆیۆتا و فۆرد دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای گرەیت وۆڵ، كە پێشەنگی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری “پیكاب”ە زنجیرەیەكی نوێی لە بەرهەمەكانی بە ناوی (زنجیرەی P) ڕاگەیاند و بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكەش، ئۆتۆمبێلەكەیان لە جیهاندا بێ‌ هاوتایە .

بەرپرسانی كۆمپانیای گرەیت وۆڵ، دەڵێن، بەرهەمەكەیان كۆنترۆڵی بازاڕەكانی جیهان دەكات و گرەوەكە لە هەردوو پیكابی كۆمپانیا بە ناوبانگەكانی “تۆیۆتا و فۆرد” دەباتەوە.

گرەیت وۆڵی نوێ‌، بزوێنەرێكی تۆربۆی قەبارە 2.0 لیتری لەسەرە كە وابەستەی گێڕبۆكسی ئۆتۆماتیكی 8 نمرەیی كراوە و سیستمی پاڵنەری زیرەكی هەڵسوڕێنەری هەرچوار تەگەری تیادا بەگەڕ خراوە.

لەم بەرهەمە نوێیەدا كۆمپانیاكە، لەگەڵ بەرگەگری و هێزدا، پەرەی بە بوارەكانی سەلامەتی سەرنشین و شۆفێر داوە و چەند تایبەتمەندییەكی لەو بارەیەوە لەم بەرهەمەدا خستۆتەكار لەوانە، كامێراو هەستەوەری ئاگاداركەرەوە لە ڕوودا و پێكدادان كە كامێراكانی هەر لایەك بە گۆشەی 360 پلە بینین بۆ شۆفێر ئاسان دەكات.

هەرەوەها لە كاتی نائاگایی شۆفێردا ئۆتۆمبێل لە سەر هێڵی دیاریكراوی شەقام لا نادات و پاش ماوەیەك خۆكارانە لە ئەگەری بە ئاگانەهاتنەوەی شۆفێردا خێرایی هێواش دەكاتەوە و لە شوێنێكی پارێزراودا دەوەستێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن