گەلەریهەواڵ

جیلی، ئۆتۆمبێلێكی نوێی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “جیلی مۆتۆرز”ی چینی، بەرهەمێكی نوێی كە ئۆتۆمبێلێكی نیمچە بەرزە بە ناوی “GEELY GS” ڕاگەیاند.


جیلی ئەم بەرهەمەی بۆ ساڵی 2019 ڕاگەیاندبوو پێشتر لە پێشانگەی شانگەهای لە چین نمایشی كردبوو، كە لەسەر ڕاگری بەرهەمە سیدانەكانی (EMGRAND)بنیاتی ناوە.

جیلی “GEELY GS” 2019 بزوێنەرێكی 1.8 لیتری لەسەرە و بە بەنزین كار دەكات، سەقف پانۆرامی و تایەكانی 18 ئینجە، ئەم جۆرەیان نرخەكەی لە 20 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


هاوكات “GEELY GS LUXURY” نرخەكەی لە 24 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.

لە ڕووسیاوە جیلی دەستی بە فرۆشتنی بەرهەمەكانی كردووە كە خواستێكی زۆر لە سەر ئەو بەرهەمەی هەیە، هاوكات بەم زووانەش بازاڕەكانی جیهان فرۆشی ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا چینییەكە لە خۆ دەگرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن