پرۆفایلگەلەریهەواڵ

بەر لەگەیشتنی بە بازاڕەكان، چەند وێنەیەكی “نیسان جوك” بڵاو دەبێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، چەند وێنەیەكی نوێترین نەوەی “نیسان جوك”ی بڵاو كردۆتەوە بەر لەوەی ئەو بەرهەمەی ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكات.

وێنەكانی “نیسان جوك” دەرخەری ئەوەن كە كۆمپانیا ژاپۆنییەكە تا دێت پێداگیر ئەبێت لەسەر كێشكردنی سەرنج و خواستی گەنجان بەلای خۆیدا و ئۆتۆمبێلەكەی وەرزشیانە و زۆر تایبەت و گەنجانە دیزاین كراوەتەوە.

لە ناوەوەدا ئۆتۆمبێلەكەی نیسان، باشترین و بەهێزترین كارپێكەرە تەكنەلۆجی و كات بەسەربەرەكانی تێدایە و داشبۆردێكی ناوازەی بۆ دانراوە و پێكهاتەكانی گەڕانی ئۆتۆماتیكی شاشەكان و پەیوەندی لەسەر سوكان جێگیر كراوە.

ڕووكاری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە سەرنجت دەخاتە سەر لایتی شێوە هێلكەیی و عەتەری دەرەچە فراوانی هەوا، كە پێشتر دیزانەكەی بەم جۆرە نەبووە و گۆڕانكاری سەرنج ڕاكێشی تێدا كراوە.


“نیسان جوك” بزوێنەرێكی قەبارە 1.0 لیتری لەسەرە كە توانای 117 ئەسپی هەیە و گێربۆكسی 7 نمرەیی ئۆتۆماتیك و 6 نمرەیی دەستیی بۆ دانراوە.


بڕیارە ئەم بەرهەمە نوێیەی نیسان، كۆتایی ئەم مانگە بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن