رێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆهەواڵ

شامان… ئۆتۆمبێلە زەبەلاحەكەی ڕووسیا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای “ئۆتۆ ڕووس”ی ڕوسیایی، بە یەكێك لە كۆمپانیا دیارەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارە گەورە و سەرنج ڕاكێش لە جیهاندا دادەنرێت، كە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی 8 تایەیی و ئاگر كوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بەناوبانگە.

 

“شامان” یەكێكە لە بەرهەمە ناوازەكانی كۆمپانیای ” ئۆتۆڕووس” كە ئۆتۆمبێلێكی زەبەلاحی 8 تایەیی یە، و لەسەر خواست بۆ هەواداران دروست دەكرێت.

ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا ڕووسییەكە، لە ئیماراتی عەرەبیدا خواستێكی لە ڕادەبەدەری لەسەر و لە ئێستاشدا كۆمپانیای ناوبراو و ئیمارات گەیشتونەتە ڕێككەوتنێك بۆ ڕەوانەكردنی ژمارەیەك لەو ئۆتۆمبێلە زەبەلاحە.

شامان، لە یەك كاتدا سەرجەم تەگەرەكانی دەسوڕێت و دەشتوانرێت هەڵسوڕانی تەگەرەكانی بۆ 4 تەگەر كەمبكرێتەوە.

شامانی ڕووسی، جێی 11 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و بزوێنەرەكەی قەبارەی 3.0 لیترە و گێڕبۆكسێكی ئۆتۆماتیكی 6 نمرەیی بۆ دانراوە.

ئەگەرچی كۆمپانیا ڕووسییەكە، تا ئێستا هیچ شتێكی دەربارەی نرخی نوێترین بەرهەمی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی لە كۆمپانیاكەوە دزەی پێكراوە ئەم بەرهەمە نرخەكەی بەرامبەرە بە 150 هەزار دۆلاری ئەمركایی.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن