پرۆفایلگەلەریهەواڵ

بی ئێم دەبلیو، نەوەی چوارەمی “M3 و M4″ی ئاشكراكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی، وێنەی نەوەی چوارەمی بەرهەمەكانی لە جۆری “M3 و M4” رخستەڕوو، كە دیزاینێكی بێ‌ وێنەی هەیە لە مێژووی بەرهەمەكانیدا.

دیارترین گۆڕانكاری لەم نەوە نوێیەی كۆمپانیا ئەڵمانیەكەدا، عەتەری دووپارچەیی و لێكدراوی ئۆتۆمبێلەكەیە كە زیاد لە ڕادە جوانی و كەشخەیی ئۆتۆمبێلەكەی وێنا كردووە، هەرەوها دوو دەرەچەی دیكەی هەوای بۆ سەر چاملەغی ئۆتۆمبێلەكە زیادكردووە و هاوكات لەگەڵ ڕووناكی لەیزەری سێ‌ ڕەهەندی بۆ پیشەوەی ئۆتۆمبێلەكە و ڕووناكی كارپێكەر بە سیستمی LED بۆ بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە گۆِرانكاری دیكەن لەم بەرهەمەدا.

ئەڵمانەكان، لەم بەرهەمەیاندا، ئەوپەڕی سەلیقەی نەخشاندنیان بەكارهێناوە هەر لە ڕووكاری ئۆتۆمبێلەكە تا ناوەوەی كە بە باشترین و نایابترین پێكهاتە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ نەخشێنراوە.

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی لەسەر ناوەڕۆك و تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەکەی نەداوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن