رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

دیارترین ئەو  ئۆتۆمبێلانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە 2018دا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

ئامانجی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، گەیشتنە بە زۆرترین خواستی كڕیارانیان و ڕەزامەندبوونیان لەسەر بەرهەمەكانیان، بەڵام كەمن ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە دەبنە جێی ڕەزامەندی كڕیاران لە هەموو ڕوویەكەوە.

ئەمانەی خوارەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەن لە جۆری SUVكە زۆرترین خواستیان لەسەرە و بەردەوام لە ڕیزبەندی زۆرترین فرۆشدان لە جیهاندا.

– تۆیۆتا راڤ فۆر


بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك 2017 و 2018، ئەم بەرهەمە ژاپۆنییە ناوازەیە لە ڕیزبەندی یەكەمی پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی جۆری SUV كۆمپانیای تۆیۆتایە، كە تەنیا لە ساڵی 2018 دا 837 هەزار و 258 دانەی لێ‌ فرۆشراوە.

– ڤۆڵكسواگن تیگوان


ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، لە ڕیزبەندی دووەمی پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی ساڵی 2018 بووە كە 790 هەزار و 578 دانەی لێ‌ فرۆشراوە و بەراورد بە ساڵی 2017 ئاستی فرۆشی بە ڕێژەی %8.5 زیادیكردووە.

– هۆندا CR-V


ئەم جۆرە بەرهەمەی هوندا، لە ساڵی 2016 دا یەكەم پڕ فرۆشترین بوو لە جۆری SUV، بەڵام لە ساڵانی دواتر و تا ساڵی 2018 و هاتنە پێشی چەند بەرهەمێكی ناوازە ڕیزبەندی بووە سێیەم پڕ فرۆشترین بە جۆرێك لە ساڵی 2018 دا، 744 هەزار و 251 دانەی لێ‌ فرۆشراوە.

– هیوندای توكسان


ئەم بەرهەمەی كۆمپانیای هیوندای كۆری لە ساڵی 2018 دا، 552 هەزار و 476 دانەی لێ‌ فرۆشراوە و بە ڕێژەی %12 ئاستی فرۆشی بەراورد بە ساڵانی پێشتر دابەزیوە.

– نیسان قاشقای


نیسان قاشقای ئەگەرچی خاوەن جەماوەرێكی باشە و ئۆتۆمبێلێكی خۆش دەست و كەم خەرجە، بەڵام ئاستی فرۆشی نەبۆتە هۆكار تا ڕیزبەندی پڕ فرۆشترینەكان بگرێت، ئەگەر چی بۆ ساڵی 2018 ئاستی فرۆشی بە ڕێژەی %3.7 زیادیكردووە.
ئەم بەرهەمەی كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، بە فرۆشی 519 هەزار و 412 دانە لە ریزبەندی پێنجەم پرش فرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانە لە جۆری SUV.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن