پرۆفایلگەلەریهەواڵ

لاندرۆڤەر، دیفێندەر 2020 نمایش دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لاندرۆڤەر لە پێشانگەی فرانكفۆرتی نێودەوڵەتی بۆ نمایشی ئۆتۆمبێل، یەكێك لە بەرهەمە ناوازەكانی خۆی نمایش دەكات.

لاندرۆڤەر دیفێندەر 2020 نوێترین بەرهەمی لاندرۆڤەرە و بە یەكێك لە بەرهەمە كەشخە و توندوتۆڵ ناوازەكانی ئەو كۆمپانیا بەناوبانگە دادەنرێت كە گۆڕانكاری لە دیزاینی نوێیدا كراوە و بە 2 نمونە بەردەست دەبێت.

ئۆتۆمبێلەكە، بە پێی جۆرەكانی شوێنی سەرنشینەكانی دەگۆڕێت بە جۆرێك جێی 5 -6-7 سورنشین دەبێتەوە تیایاندا.

دیفێندەر بە بزوێنەری جیاواز بەردەست دەبێت لەوانە، دیزڵ تۆربۆ 4 پستۆن بە قەبارەی 2.0
سیستم كارەبایی كە توانای 300 ئەسپی هەیە، بەجۆرێك هێز دەخاتە سەر تەگەرەكان كە خێراییەكەی لە ماوەی 8.1 چركەدا لە 0 كیلۆمەتر بگاتە 100 كیلۆمەتر لە كلتژمێرێكدا.

هەرەوەها بزوێنەری لێكدراوی كارەبایی و بەنزین تۆربۆ قەبارە 3.0 لیتر 6 پستۆن بە توانای 400 ئەسپ، كە لە ماوەی 6.1 چركەدا خێرایی سەیارەكە 0-100 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، هەردوو بزوێنەرەكە پەیوەستی گێڕ بۆكسی ئۆتۆماتیكی 8 نمرەیی كراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن