پرۆفایلگەلەریهەواڵ

ئاودی – Audi… كچی ڤۆلكسواگن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیایەكی ئەڵمانی یە، تایبەتە بەدرووستكردنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها، سەر بە گرووپی فۆلكسواگنە و بە كچی ڤۆلكسواگن ناودەبرێت .

ساڵی 1899 بۆ یەكەم جار (ئۆگست هۆرچ) توانی بیرۆكەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دیزاین بكات و سەرەنجام یەكەم ئۆتۆمبێلی خۆی لە ساڵی 1901 دا درووستكرد.

(ئۆگست هۆرچ) ، بە فەرمی لە ساڵی 1909 دا دەستی بە كارەكانی كرد، لە ژێر ناوی كۆمپانیای ئاودی، بەڵام دوای دامەزراندن و دەست بەكار بوونی، كۆمپانیاكە بڕێك كێشەی ناوخۆیی هاتە رێگە، بە ناوبڕ تا ساڵی 1969، لەو كاتەدا بۆ دووەمجار دەستی بەكارەكانی كردەوە، تا سەرەتای سەدەی 21 پێشكەوتنێكی باشی بەدەست هێناوە و تائێستاشی لەگەڵ دا بێت، بەرهەمەكانی ئاودی، لە ڕیزی باشترینەكانی جیهاندا یە.

 

ئاودی Audi -، جگە لەدرووستكرنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها، پارچەكانی ئۆتۆمبێل و بزوێنەریش بەرهەم دەهێنێت.


ئاودی Audi -، لە بەرازیل، هەنگاریا، ئیتالیا، هیندستان، مەكسیك، ئەڵمانیا، بارەگای بەرهەمهێنانی هەیە.
لێرەوە زایناری زیاتر بزانە.

www.audi.com


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن