هەواڵ

لای میسرییەكان، ئۆتۆمبێلی (BYD) دەبێتە باشترین


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ساڵانێكە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی چینی كەوتوونەتەخۆ لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هەرزان و كەم خەرج و كواڵتی باش، كە لە زۆرێك لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا ساغ دەكرێنەوە و خواستێكی زۆریشیان لەسەرە.

یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە وڵاتی میسڕ و قاڕەی ئەفریقادا خواستی لەسەرە، ئۆتۆمبێلی (BYD)یە، بەرهەمهێنراوێكی چینی یە و خواستێكی زۆری لەسەرە بەهۆی كەمخەرجی و توندوتۆڵی و بوونی چەندین تایبەتمەندی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان تیایدا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیا چینییەكە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 2019، لە نێو بەرهەمە چینیەكانی دیكەدا، تەنیا لە میسر (BYD) زۆرترین خواستی لەسەر بووە و 2456 دانەی لێ‌ فرۆشراوە.


دوابەدوای ئەو (چێری) لە پلەی دووەمدایە و (جیلی) لە پلەی سێەم و (زوتی)ش لە پلەی چوارەمدایە كە سەرجەمیان بەرهەمهێنراوی وڵاتی چینن.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن