پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

شێفرۆلێت بلایزەر، بە تامی كامارۆ


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە ئێستادا، شێفرۆلێت بلایزەر 2019 لە بازاڕەكانی جیهاندایە بە فەڕمی دەست بە فرۆشتنی كراوە و لە عیراق و هەرێمی كوردستانیش ئەم بەرهەمە بەردەستە لە ڕێگەی بریكارەكانی كۆمپانیای بە ناوبانگی شیفرۆلێت.

كامارۆ، بەڵام گەورەتر و بەرزتر

بلایزەری نوێ‌ ئۆتۆمبێلێكی خێزانی یە، كە جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و فراوان و ئاسوودەیە بۆ سەرنشینان.
ئەم ئۆتۆمبێلە كۆكراوەی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان و ئۆتۆمبێلە SUVیەكان، دیزاینەكەی بە جۆرێكە كە هەمان دیزاینی كامارۆی بە هەندێك گۆِڕانكارییەوە پێدراوە.

ڕووكار


بلایزەر، دەرەچەی ئاڵوگۆڕی هەوای فراوان و دیاری لە پێشی ئۆتۆمبێلەكەدا بە دیزاینێكی ناوازە داناوە و لایتینی كارپێكەر بە سیستمی LED ڕووكاری پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی سەرنج ڕاكێشتر كردووە.
بەشی دواوەش، لایتنیی درێژكراوەی بۆ دانراوە لەگەڵ لایتینی هێڵی، كە لە بەشی كۆتایی بانی ئۆتۆمبێلەكەدا جێگیرە.
ئەم بەرهەمەی گەورە كۆمپانیای جیهان، (جێنڕاڵ مۆتۆرز) كە شیفرۆلێت یەكێكە لە لقەكانی، بە سی جۆری جیاواز بەردەست دەبێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە وتایبەتمەندییەكانی


ناوەوەی ئەم بەرهەمە، هاوتای ئەو دیزاین و كەشخەییەیە كە لە ڕووكارەكەیدا هەیەتی.
هەر جۆرێكی بلایزەر، شاشەیەكی 8 ئینجی بۆ دانراوە، كە تیایدا زانیاری دەربارەی تەواوی كارپێكەرەكانی ئۆتۆمبێلەكەی تێدا كۆكراوەتەوە و بەشی كارپێكەرە كات بەسەركانیشی تێدایە و بە هەردوو سیستمی (كار پلای و ئەندرۆید ئۆتۆ) وابەستەن.
سیستمی 4G LTE تێدایە و لە ڕێی وای فای، سەرنشینان دەتوانن لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت سوود ببینن تیایدا.
هاوكات ئۆتۆمبێلەكە خۆكارانە مۆبایل و ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بێ‌ بەكارهێنانی كێبڵ بارگاوی دەكاتەوە، جگە لەوەش 6 دەرەچەی USB تێدایە بۆ بارگاویكردنەوە یان بەكارهێنانی هەر پێویستییەكی دیكەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان.

بزوێنەر


بزوێنەرەكانی ئەم بەرهەمە ئەمریكاییە جیاوازن، لەوانە:
4پستۆن، بە قەبارەی 2.5 لیتر بە توانای 193 ئەسپ.
6 پستۆن، بە قەبارەی 3.6 لیتر بە توانای 305 ئەسپ.
هەردوو جۆری بزوێنەرەكە بە گێڕ بۆكسی 9 نمرەیی پەیوەستكراون و هەرچوارتەگەرەكەشیان لە یەك كاتدا هێزی دەچێتە سەر و ئۆتۆمبێلێكی ناوازەیە بۆ ڕێگە دژوار و سەختەكان.

ڕكابەری


ئەم بەرهەمە، بۆ ڕكابەری هەریەكە لە بەرهەمەكانی(فۆرد ئێدج، نیسان مۆرانۆ) هاتۆتە كایە و چاوەڕوانی فرۆشێكی باشی لێدەكرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن