هەواڵ

ڕانج رۆڤەر ئیڤۆك، نمایشكرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هەردوو جۆری ڕانج رۆڤەر ئیڤۆرك و ئار داینامێك ئیڤۆك، لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە لە نمایشێكیشدا لە هەولێری پایتەخت هەردوو جۆرەكەی ئەم ئۆتۆمبێلە نایابە خرانەڕوو.


خۆزگە باجەلان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمپانای رانج رۆڤەر، لەبارەی خستنەڕووی نوێترین نەوەی ئۆتۆمبێلی ڕانج ڕۆڤەر بە(ئۆتۆمبێل)ی ڕاگەیاند، دوو جۆری ئۆتۆمبێلمان لە ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆك، ئار داینامیك ئیڤۆك، خستەڕوو كە جیاوازی هەردووكیان دەكەوێتە دەعامی پێشەوەیان و بۆنیت و لاتەنیشتەكان كە دیزاینێكی ئاڵتوونی هەیە.

وتیشی، ئەم بەرهەمە نوێیەی ڕانج، ڕەنگی سوور، سپی، ڕەش و چكلێتی و ڕەنگی شین تایبەت بە ئیڤۆك ٢٠٢٠ بەردەستە.


ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆتۆمبێلەكان تایبەت بۆ كەشی ئێمە دروستكراون و پێنچ ساڵ گرەنتی و پێنچ ساڵ خزمەتگوزاری چاككردنەوە هەیە، لەهەر شوێنێك ئۆتۆمبێل پەكی بكەوێت ئۆتۆمبێلی تایبەتمان هەیەو بە هانای شۆفێران دێـ و خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن، لەهەمان كاتدا خزمەتگوزاری بۆ پێنچ ساڵ دەدرێتە كڕیار وەك ڕۆن گۆڕین و فلتەرەكانی.

ڕوونیشی كردەوە، هەموو ئۆتۆمبێلەكان یەك قەبارەیان هەیە و دوو دیزاینی جیاوازی هەیە چوار تایبەتكمەندیمان هەیە، بەپێی ئەوانە، نرخ و جۆرەكەی دەگۆڕێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن