پرۆفایلهەواڵ

بوگاتی، دیزاینی ئۆتۆمبێلە نوێكەی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای بوگاتی فەرەنسی كە لە ئێستادا ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی خاوەندارێتی دەكات و لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كەشخەو گرانبەرها بەناوبانگە، بە نیازە ڕیزێك كوشن بۆ بەرهەمەكانی زیاد بكات و ئۆتۆمبێلێكی 4 سەرنشینی بخاتەڕوو.

 

ستیڤان وینكلمان، بەرپرسی كۆمپانیای بوگاتی، بە پێگەی ( Automotive News Europe)ی ڕاگەیاندووە، پرۆسەی گۆڕانكاری لە بەرهەمەكانی بوگاتی قورسەو بیرۆكە و تێچووی لە ڕادەبەردەری دەوێت، ئەم كارە تەنیا بە ئێمە ناكرێت، ئەگەر پاڵپشتییەكی گەورەی ڤۆڵكسواگنمان لە پشت نەبێت.

بەرپرسی كۆمپانیای بوگاتی وتویەتی: ئەم هەوڵە دەكەینە ڕاستی و لە ئێستادا دیزاینی ئۆتۆمبێلەكەمان لە بەردەستە و دەیكەینە سوپرایزێكی ناوازە بۆ هەوادارانمان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن