پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

مێرسیدس، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە پێشانگەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت، بۆ نمایشی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای مێرسیدس بێنز، نوێترین بەرهەمی خۆی كە ئۆتۆمبێلێكی كارەباییە بە ناوی (Vision EQS) نمایشكرد.

ئەم بەرهەمە نوێەی مێرسیدس، لە ئێستادا تەنیا نمونەی تاقیكاری بەرهەم هاتووە و دەبێتە پەرەپێدەری كارەكانی كۆمپانیای ناوبراو لە بواری ئۆتۆمبێلی كارەبایی و ڕكابەری بەرهەمەكانی تێسلای پێ‌ دەكات.

مێرسیدس (Vision EQS) تەكنەلۆجیای سەرو ئاسایی تێدا بەكار هاتووە و نمونەی دیزاینی ئەڵمانە لە كەشخەیی و ناوازەیدا، هاوكات دوو بزوێنەری كارەبایی بۆ جێگیر كراوە كە هەر یەكەیان توانای 476 ئەسپیان هەیە و خێرایی دیاریكراویشی 200 كیلۆمەترە و لە ماوەی 4.5 چركەدا ئاستی خێرایی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە، 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئەم بەرهەمە ناوازەیەی ئەڵمانییەكان، بۆ ماوەی 700 كیلۆمەتر بڕینی ڕێگە پاشان پێویست بە بارگاویكردنەوە دەكات.

مێرسیدس(Vision EQS) دەبێتە نەوەی سێیەمی ئۆتۆمبێلە ئەڵمانییەكان كە بێ‌ شۆفێر دەئاژورێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن