ڤیدیۆهەواڵ

هیوندای ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە نمایشەكانی پێشانگەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای هیوندای دواین ئۆتۆمبێلی وەرزشی خۆی نمایشكرد، كە یەكێكە لە نمونە بەناوبانگەكانی ئۆتۆمبێل لە جۆری i30.

ئۆتۆمبێلی” i30 N project C”، لە جۆری هاچباگ (جانتایی) نەخشەڕێژ كراوە، كە ڕووكاری پێشەوەی فراوان و دەرەچەی هەوایی تێكەڵی لە ئاسۆیی و ستونی تێدایە بەشی دواوەشی باڵی تایبەتی بۆ دانراوە و تایەكانی وەرزشی و تۆكمە و گەورەن.

ئەم ئۆتۆمبێلەی هیوندای، جێی 4 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و بزوێنەرێكی بە توانای 275 ئەسپ لەسەرە كە گرێدراوی گێڕبۆكسێكی 6 نمرەیی ئۆتۆماتیكە و ئۆڤەری تایبەتی لە سەر سكلێتەری بەنزینەكەی هەیە كە توانای بزوێنەرەكەی زیاتر دەكات بۆ كاتی پێویست.


كۆتایی ئەمساڵ ئەم بەرهەمەی هیوندای دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان و نرخەكەشی لە 25 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات و بە پێی تایبەتمەندیش نرخەكانی دەگۆڕێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن