رێنماییهەواڵ

لە كاتی گەرم بوونی تەگەرەكانی ئۆتۆمبێلدا چی بكرێت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

بەردەوام شۆفێر لە ڕێی پایدەری ڕاگرەوە(ئیستۆپ)ی ئۆتۆمبێل، هەڵوەستە دەكات و زۆرترین بەكارهێنانی ئەو بەشە هەیە لە كاتی لێخوڕیندا.

 

لە دۆخی ئاسایی رۆیشتندا، تەگەری ئۆتۆمبێل گەرم دەبێت، هەندێك جاریش بەهۆی خۆگرتنەوەی لە ناكاو، یان قورسی ئەو پێداویستیانەی لە ئۆتۆمبێلدان ئیستۆپ گرتن هەم قورس هەم دەبێـتە هۆی گەرم بوون، ئەم حاڵەتە لە كاتی ئاژووتنی ئۆتۆمبێل لە سەرەو لێژیدا و لە كاتی گرتنی ئسیتۆپی بەردەوامیش بوونی هەیە.

 

گەرم بوونی تەگەرەكان، زۆر جار وا دەكات بۆن و دووكەڵی زۆری هەبێت.

 

شۆفێران لەم بارەدا، هەندێكیان بۆ ساردكردنەوەی تەگەرەكانیان پەنا بۆ ئاو دەبەن، كە ئەم كارە هەڵەیە و زیان بە فلنجە و بانص و پێكهاتەكانی تەگەر دەگەیەنێت، ساردكردنەوە بە ئاو لەو پلە گەرمییە بەرزەی ئۆتۆمبێلەكەدا هۆكار دەبێت بۆ ئاوسان و خوار بوونی هەندێك بەش.
شۆفێر دەبێت لا بداتە جێیەكی سەلامەت و چاوەڕوانی ساردبوونەوەی تەگەرەكانی بكات، چونكە بەردەوام بوون لەسەر ڕۆیشتن بەو جۆرە ئاستەنگ دێنێتە پێش و ئۆتۆمبێلەكە وەك پێویست فەرمانی وەستان جێبەجێ ناكات بە هۆی گەرمی لە ڕادەبەردەی تەگەر و بانصەكان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن