هەواڵ

ڕەنگی سپی لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا زۆرترین خواستی لەسەرە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

هەریەكە بەهۆیەك، حەزی لە ڕەنگێكە، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش لەسەر حەز و خواستی كڕیار ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكانیان دەنەخشێنن.

بە پێی بەدواداچوونێكی پێگەی (Axalta Coating Systems) بۆ دیاریكردنی ڕەنگی ئۆتۆمبێل، ڕەنگی سپی ئەو ڕەنگەیە كە زۆرترین خواستی لەسەرە.

پێگەی (Axalta Coating Systems) ڕاپرسییەكی لە بازاڕەكانی جیهان بۆ فرۆشی ڕەنگەكان لە ئۆتۆمبێلدا كردووە و دەركەوتووە، ڕەنگی سپی جەماوەریترین ڕەنگە، كە تەنیا لە ساڵی 2017دا %39ی فرۆشی ئۆتۆمبێل لە ڕەنگی سپی بووە.

دوابەدوای ڕەنگی سپی، ڕەنگی ڕەش لە پلەی دووەم هاتووە و ڕەنگی خۆڵەمێشی سێەم و ڕەساسی پلەی چوامی هەیە.

بە پێی ڕاپرسییەكە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كڕیاران زۆر گرنگی بە ڕەنگەكانی دیكە نادەن و مەیلیان لە سەر كڕینی ڕەنگی سپی بە پلەی یەكەم و دواتر بە پێی قەبارەی گەورەیی و ناوازەیی ئۆتۆمبێلەكەیان ڕەنگی ڕەش هەڵدەبژێرن و رەنگە جیاوازەكانی دیكەش وەك پێویست نابینرین لە چاو ئەو ژمارە زۆری ڕەنگی سپی هەیەتی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن