ڤیدیۆهەواڵ

مێرسیدسەكەی چین بناسە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای (GAC)ی چینی، نوێترین بەرهەمی بە جۆرێك نەخشەكێشاوە، كە هاوشانی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان بێت، بە تایبەت ڕكابەری بەرهەمەكانی مێرسیدس بێنز بكات، هەر بۆیە ناویان لێناوە مێرسیدسەكەی چین.

(GA 8)، نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا چینییەكەیە، كە ئۆتۆمبێلێكی سیدانە و بە تایبەتمەندی بەرز و دیزاینێكی ناوازە بەرهەمی هێناوە، ڕووكاری دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە و تایبەتمەندییەكانی هاوشانی ئۆتۆمبێلە كەشخەو گرانبەهاكانە.

ئۆتۆمبێلە چینییەكە هەیكەلێكی ناوازە و گەورەی هەیە كە بە هێڵی كرۆمی و ڕووكاری پێشەوەی فراوان و ڕووناكی كارپێكەر بە LED، نەخشێنراوە.

 

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە پێكهاتەی داشبۆردەكەیدا تێكەڵەی كرۆم و داری پتەو بەكارهاتووە، وێرای شوێنی دانیشتنی فراوان و ڕووپۆش كراو بە چەرم، هاوكات ڕووكارێكی ناوازەش بۆ شۆفێر دانراوە كە تیایدا شاشەی هەستەوەری 10 ئینج بوونی هەیە.

ئۆتۆمبێلەكە بە كامێرا و هەستەوەر لە پێش و دوا تەنراوە، هەستەوەری تایبەت بە دیاریكردنی نێوانی ئۆتۆمبێلەكە و ئۆتۆمبێلی بەرامبەریشی تێدایە، هاوكات سیستمی ڕێگری لە پێكدادانیشی تێدایە كە خۆكارانە ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێت.

بزوێنەری تۆربۆ جارجەری لەسەرە كە توانای 198 ئەسپی هەیە و گێربۆكسێكی 7 نمرەیی بۆ دانراوە.

توانای بزوێنەرەكەی (GA 8) بە جۆرێكە لە ماوەی 9 چركەدا خێراییەكەی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەربەستی خێرایشی 200 كیلۆمەترە.

ئەم بەرهەمە بە دوو جۆر بەردەست دەبێت كە جۆرە ئاساییەكەی نرخەكەی 27 هەزار دۆلارەو جۆرە تایبەتمەندەكەشی 35 هەزار دۆلارە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن