پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: جیلی، بەرهەمە سەرسوڕهێنەرەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گەورە كۆمپانیای وڵاتی چین” جیلی” بە یەكێك لە بەرهەمە ناوازەكان جیهانی ئۆتۆمبێلی هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری دەخرۆشێنێت كە بە يەكێك لە بەرهەمە نایابەكان ناودێر دەكرێت.

جیلی، ئۆتۆمبێلێكی ناوازەی بە ناوی “icon” وەك نمونەیەكی تاقیكاری نمایشكرد، كە دەبێتە یەكێك لە بەرهەمە ناوازەكانی داهاتووی لە بواری ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكان.

بەرهەمە نوێكەی جیلی، دەرگاكانی بە ئاڕاستەی پێچەوانەی یەك دەكرێنەوە و دیزاینەكەی بە جۆرێكە كە ئەوپەڕی وردی و سەلیقەی پیشەسازییانەی تێدا بەكار هاتووە.

سەقفی ئۆتۆمبێلەكە پانۆرامییە و داشبۆردێكی ناوازەش ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بە جۆرێك لێكردووە كە هەست بكەیت لە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە كەشخە و دەگمەن و تایبەتەكاندایت، بە جۆرێك بەشی دواوەی كوشنەكان شاشەی ناوازەی پەیوەستكراو بە پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكانن.

كامێرا، ڕووپۆشی تەواوی ڕوكاری ئۆتۆمبێلەكەی كردووە و لە هەموو لایەكەوە بینینی دەرەوە بۆ شۆفێر كۆنتڕۆڵ كراوە.

سیستمی ئاگادار كەرەوە لە نزیكی ئۆتۆمبێلەكان و خۆگرتنەوەی خودكار دوو سیستمی تایبەتی ئەم بەرهەمە چینییەن.

جیلی “icon” بزوێنەرێكی بەنزینی تۆربینی بە قەبارەی 1.5 لیتر بە توانای 177 ئەسپ لەسەرە و گێڕ بۆكسەكەشی 8 نمرەیی ئۆتۆماتیكە.

تەگەرەكانی پێش و دوا بەیەكەوە و بەجیا هەڵدەسوڕێن، سیستمی گرتنەوە لە ڕێگە سەختەكان و دژە خلیسك و دیاریكردنی خێرایشی تێدا بەگەڕ خراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن