ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا، بە سیستمێكی سەلامەتی، ئاستی پێكدادان كەمدەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، بە سیستمێك ڕێگری لە پێكدادانی پێش و دوای ئۆتۆمبێل دەكات، كە لە دەرەنجامی پێنانی نەخوازراوی شۆفێر لە سكلێتەری بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەی دروست دەبێت.

هەندێك جار شۆفێر نەخوازراوانە، لە بری پێدانان لە سەر پایدەری ئیستۆپ، پێ‌ لە سكلێتەر دەنێن، بەمەش ڕووداوی نەخوازراو ڕوو دەدەن.

 

بە پێی توێژینەوەیەكی كۆمپانیای تۆیۆتا، تەنیا لە ژاپۆن، ساڵانە 7000 حاڵەتی نەخوازراوی پێنان لە سكلێتەر بۆ پێش یان بۆ دوای

ئۆتۆمبێلەكان لە كاتی پارك كردن ڕوو دەدەن، كە خۆیان بە دیوار یان ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا دەكێشن.

 

بۆ كەمكردنەوەی ئەم دۆخە، تۆیۆتا سیستمێكی بەرگرتن لە ڕووداوی نەخوازراوی بەهۆی پێنان لە سكلێتەر بۆ بەرهەمەكانی لە ناوخۆی ژاپۆن و دەرەوە زیاد دەكات، كە لە كاتی هاتنە دواو یان بەرەو پێشچوون لە ئەگەری كردەی نەخوازراوی پێنان لە سكلێتەر، ئۆتۆمبێلەكە خۆكارانە بوەستێت.

 

سیستمەكە، ناوی سۆناری زیرەكە، پێوانەی نێوان ئۆتۆمبێل و تەنەكانی دەوروبەر دیاریدەكات و لە نزیكترین مەودادا ڕێگری لە پێكدادان دەكات، شۆفێریش لە كاتی پارك كردنی ئۆتۆمبێلەكەی دەتوانێت سیستمەكە بە گەڕ بخات و لە هەر ڕووداوێك بەدوور بێت كە بۆی دێـتە پێش.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن