گەلەریهەواڵ

سۆپەر مینی، بۆ شارە گەروە و قەرەباڵغەكان بەرهەمهات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ئارتیگا، ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی بچووكی بەناوی “CARO” بەرهەمهێناوە، كە بۆ شارە گەورە و قەرەباڵغەكان دروست كراوە و بەهۆی بچوكییەكەی دەتوانێت بە ڕێگە تەنگەبەرەكاندا بڕوات و نەكەوێتە نێو پاڵەپەستۆی شەقامەكان.

ئەم ئۆتۆمبێلە، لە میانی نمایشەكانی پێشانگەی فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا، كە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە چالاكییەكانی كۆتایی هات نمایشكرا.

كۆمپانیای ئارتیگای ئەڵمانی، زانیاری زیاتری لە بارەی ئەم بەرهەمەی ئاشكراكردووە و دەڵێت، درێژیی ئەم ئۆتۆمبێلە 2.40 مەترە و پانیەكەشی 1.50 مەترە، هاوكات كێشی 514 كیلۆیە و جێی 2 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و یەك دەرگای هەیە و جێگەیەكی بە قەبارەی 300 لیتر بۆ سندوق تیادا هێڵراوەتەوە.


بزوێنەری ئەم بەرهەمە كارەباییە و باترییەكانی بر بڕینی ماوەی 200 كیلۆمەتر پێویست بە بارگاویكردنەوە دەكەن و بەربەستی خێرایشی 90 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

” CARO”، لە كۆتایی پایزی ئەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە و نرخەكەشی 12 هەزار و 72 یۆرۆ دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن