رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییگەلەریهەواڵ

كۆمپانیایەكی ئەڵمانی تایەی زیرەك بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای كۆنتێننتاڵی ئەڵمانی، داهێنان لە تایەی ئۆتۆمبێلدا دەكات و دەبێتە خاوەنی داهێنانێكی گەورە لەم بارەیەوە كە تایەی زیرەكە.

بە پێی ئەو دەرخستەیەی لە میانی پَشانگەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت بۆ نمایشی ئۆتۆمبێل كۆمپانیاكە خستوویەتییە ڕوو، بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە تایەیە بۆ ئۆتۆمبێل وێڕای كەمكردنەوەی بەهەدەردانی سووتەمەنی چەند گرنگیی و سوودێكی دیكەشی بۆ ئۆتۆمبێل هەیە.

بە پێی وتەی بەرپرسانی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، ئەم جۆرە تایەیە، شۆفێر لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی تەگەر و تایەكان ئاگادار دەكاتەوە و هاوسەنگی هەوا لە سەرجەم تایەكاندا ڕادەگرێت و بەهۆی چەپاندنی سیستمێكی فیزیایش تیایدا بە تەواوی شەقام دەگرێت.

هاوكات تایەكەی كۆمپانیای كۆنتێننتاڵی ئەڵمانی، توانایەكی لە ڕادەبەدەری ئەبێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ڕێگە دژوارەكاندا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن