گەلەریهەواڵ

تۆیۆتا، ئاستی فرۆشی لاندكرەوزەر ئاشكرا دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی ئاستی فرۆشی زنجیرە بەرهەمەكانی ” لاندكرەوزەر” ی بۆ 10 ملیۆن دانە، ڕاگەیاند، لە سەروەختی بەرهەمەهێنانی تا بەراواری 31-8 2019.

كۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی 1951 تا 31-8-2019 توانیویەتی 10 ملیۆن دانە لە زنجیرە بەرهەمەكانی لە جۆری تۆیۆتا لاندكرەوزەر بفرۆشێت، كە بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە بەرز و نایابەكان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ناودێر دەكرێت و خواستێكی باشی لەسەرە.

تۆیۆتا لاندكرەوزەر مێژووەكەی لە ساڵی 1951 دەستپێدەكات، كاتێك یەكێك لە بەرهەمەكانی بە ناوی “تۆیۆتا جیب بی جەی” بەرهەمهێناو تا ساڵی 1954 تۆیۆتا 9 نەوەی بەردەست كڕیارانی خست.

لە ساڵی 1955وە سەردەم دەبێتە سەردەمی تەواوەتی لاندكرەوزەر و هەر بەو ناوە تا ئێستا چەندین نەوە بەرهەم دێت، لەو ساڵەدا لاندكرەوزەر بیستەم نەوەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكەیە و تا ئێستاش یەكێك لە نایابترین بەرهەمەكانییەتی.

تۆیۆتا لاندكرەوزەر ساڵانە بە تایبەت ڕەوانەی بازاڕەكانی 170 وڵاتی جیهان دەكرێت و بە گشتیش لە جیهاندا ساڵانە ئاستی فرۆشی دەگاتە 400 هەزار دانە لە تەواوی بازاڕەكانی جیهاندا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن