گەلەریهەواڵ

هیوندای بەرهەمهێنانی پیكابەكەی كرد بە ڕاست


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پاش 4 ساڵ هەڵسەنگاندن، دواجار كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور، بڕِیاریدا بە بەرهەمهێنانی یەكەم نەوەی ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری پیكاب “سانتا كروز”.

كۆمپانیا كۆرییەكە، ئاشكرایكردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە ناوازەیەیان دەتوانێت ڕكابەری ئۆتۆمبێلە پیكابەكانی هەریەكە لە تۆیۆتا هایلۆكس و فرۆد رەنەر و ڤۆڵكسواگن ئامارۆك بكات.

ئەم بەرهەمەی هیوندای ساڵی 2015 نمونەی تاقیكاری لە نمایشەكانی پێشانگەی دیترۆیتی نێودەوڵەتی بۆ داهێنانەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل نمایشكرا.

لەم هەوڵەدا، كۆمپانیای “كیا” بە پاڵپشتی دارایی هاوكارە لەگەڵ هیوندای بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی كە ساڵانێكە دەیەوێت تواناكانی خۆی تیا تاقی بكاتەوە.

بە پێی وتەی بەرپرسانی كۆمپانیای هیوندای ساڵی 2021 بە فەڕمی ئەم بەرهەمەیان دەخەنە بەردەست و دواتر ڕەوانەی بازاڕەكانی ئەوروپاو ئەمریكای دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن