رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییهەواڵ

چی دەربارەی هێمای قەبارەی بزوێنەر دەزانیت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بزوێنەر بە پێی قەبارە و جۆری ئۆتۆمبێلەكان دروستدەكرێن، بۆ قەبارەی ھەر بزوێنەرێكیش ھێمای 1.2 یان 1.4 یان 1.5 یان 2.0 و ….هتد دانراوە.

مەبەست چی یە لەو هێمایانە؟

قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لەسەر پێویستیی كاری ئۆتۆمبێل و ستانداردی تایبەت دروستدەكرێت، بۆ نمونە: نابێت بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری گەورە بزوێنەری بچووك هەبێت و هەروەها پێویستیش ناكات بۆ ئۆتۆمبێلێكی بچووكیش هی زۆر گەورە دابنرێت.

ئەو ژمارانەی كە ئاماژەیان پێكراوە پەیوەندییان بە خودی سلندەرەكانەوە هەیە و ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر ئۆتۆمبێلێك قەبارەی بزوێنەرەكەی 1.2 بوو وە 4 پستۆن بوو، ئەوا مانای وایە هەر 4 سلندەرەكەی ئەو بزوێنەرە 1200 سی سی بەنزین یان گاز دەگرێت بەتێكەڵی لەگەڵ هەوادا.

ئەگەر بتەوێت بزانیت ژووری سووتانی سلندەرێك چەندێك بەنزین دەگرێت، 1200 دابەشی 4 بكە، ئەنجامەكەی دەردەكەوێت، واتە: 4/1200 = 300 سی سی.

ئەم جیاوازییە بۆ چی یە؟

جیاوازییەكە لە كاتی سوتاندا دەردەكەوێت، بە مانای ئەوەی ئەو بزوێنەرەی قەبارەی سلندەرەكانی گەورەتر بێت یان زیاتر بێت، جێگەی تێكەڵەیەكی زیاتری سووتەمەنی و هەوای تیا دەبێتەوە و بەوەش وزەی زیاتر بەرهەم دەهێنێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن