هەواڵ

كەی ڕادیۆ بوو بە یەكێك لە پێكهاتەكانی ناو ئۆتۆمبێل؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە سەرەتای دروستكردنی یەكەم ئۆتۆمبێل، تەنها بیركردنەوەكان بە ئاڕاستەی ئەوە بوون ئۆتۆمبێلەكە بڕوات و پێی مرۆڤ لە زەوی ببڕێت، دواتر و بە گەشەسەندنی بواری پیشەسازی زۆر بابەتی ناوازە تێكەڵ بە جیهانی ئۆتۆمبێل بوون یەكێك لەوانە ڕادیۆ بوو.

بۆ یەكەمجار كۆمپانیای “شیفرۆلێت” دەستپێشخەرییەكی گەورەی ئەنجامدا لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكانیدا بە زیاد كردنی ڕادیۆ بۆی كە مێژوی ئەو كارە بۆ 97 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.

ساڵی 1906 ساڵی سەرهەڵدانی ڕادیۆ بوو لە جیهاندا، زۆر بەخێرایی ئەم داهێنانە جیهانی گرتەوە، كۆمپانیای شیفرۆلێت توانی رادیۆی دەستی بەرهەم بهێنێت و دواتریش بیرۆكەی ئەوەی هەبوو كە ئەم داهێنانە لە ناو ئۆتۆمبێلدا جێگیر بكات.

ساڵی 1922 بیرۆكەكە بوو بە ڕاست و شیفرۆلێت یەكەم ئۆتۆمبێلی خۆی بە بوونی ڕادیۆ تیایدا خستە بەردەست كڕیاران، ئەم كارەی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە تا ئێستاش وەك شۆڕشێكی داهێنانكارانە تەماشا دەكرێت.

ئۆتۆمبێلەكان 97 ساڵە سوود لەم داهێنانەی شیفرۆلێت دەبینن و شۆفێران و سەرنشینان لە گەشت و چوونە دەرەوەكانیان كات لەگەڵ مۆزیك و گۆرانی ئێستگەكان بەسەر دەبەن تا دەگەنە شوێنی دیاریكراو.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن