پرۆفایلگەلەریهەواڵ

مێرسیدس، لە بەرگێكی نوێدا G- WAGEN بەرهەم دەهێنێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی، پاش ڕاگرتنی بۆماوەی چەند ساڵێك، نەوەیەكی سەربازی بەرهەمەكانی زیندوو دەكاتەوە.

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، ئۆتۆمبێلی سەربازی G- WAGEN لە بەرگێكی نوێدا دەخاتەوە بەر دەست كڕیارانی و چاوەڕوانی خواستێكی زۆریشی لێ دەكرێت.

بەرهەمە نوێكەی مێرسیدس ناوی GD 250 یە و لە نەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای ئەڵمانە كە بە G- WAGENناسرابوو.

ئەم ئۆتۆمبێلە ساڵانی 1990 تا 1993 بۆ سوپای ئەڵمانی بەرهەم هاتوون و بە بەرگەگری و توانای بەهێز ناسراون و نازناوی گورگی پێ بەخشراوە.

لە ئێستادا كۆمپانیای مێرسیدس نازناوە سەربازییەكەی ئەم ئۆتۆمبێلەی بۆ ئۆتۆمبێلی گشتی دەگۆڕێت و بە بزوێنەری گاز بە قەبارەی 2.5 لیتر و گێڕ بۆكسی 5 نمرەیی دەستی، بەرهەمی دەهێنێتەوە و نرخی پێشبینی كراویشی دەگاتە 90 هەزار دۆلاری ئەمریكی .

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن