ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا، هایلۆكس بە گۆڕانكارییەوە بەردەست دەخات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، “پیكاب هایلۆكس 2020″بەرهەمە خۆشەویستەكی كڕیارانی بە گۆڕانكارییەوە بەردەست دەخات.


تۆیۆتا، لەم نەوە نوێیەی هایلۆكسدا، لە ڕووی هەیكەلەوە گۆڕانكاری لە دیزاینەكەیدا كردووە و عەتەری سێ‌ دەرەچەیی بە باری ئاسۆیی و لایتین و چەنچ و دۆسەی لا تەنیشتەكان لە دیارترین گۆڕانكارییەكانی هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكەن.

 

هاوكات لە ناوەوەیدا تۆیۆتا باری ئاسوودەیی سەرنشینانی لە ڕووی فراوانی لەبەرچاو گرتووە و تا ڕادەیەك كابینەكەی گەورترە لە بەرهەمەكانی پێشووی كە جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

ڕووكاری بەرامبەر شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەش، بە داشبۆردێكی ناوازەی لە خۆگری شاشەیەكی هەستەوەر كە بە پرۆگرامەكانی “ios و android” پەیوەستە نەخشاندووە و لە رێی دوگمەكانی سەر سوكانیش كار بە كارپێكەرەكانی سەر شاشەكە دەكرێت.

تۆیۆتا هایلۆكسی 2020 قەبارەی تایەكانی 18 ئینجە و بزوێنەری 4 پستۆن بە قەبارەی 2.4 لیتری لەسەرە و سیستمی ” tart – stop”ی بۆ دانراوە بە مەبەستی كەمترین بە كارهێنانی سوتەمەنی و دەردراوی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە كاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەكە لە ترافیك و ئەو كاتانەی رێگە دەر بەست دەبێـت و پاڵەپەستۆی زۆر لە سەر شەقامەكان هەیە، ئۆتۆمبێلەكە ئەم سیستمەی تیا بە گەڕ دەخرێت.

نرخی ئەم بەرهەمەی تۆیۆتا لە بازاڕەكانی كەنداوی عەرەبی لە 36.5 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن