ڤیدیۆهەواڵ

ئینفنتی، نمونەی “QX50″ی خستەڕوو


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “ئینفنتی” دواجار نمونەی ئۆتۆمبێلە نوێكەی بە ناوی “QX50” خستەڕوو كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلە نایابەكانە.

ئینفنتی “QX50″، بە ڕووكارێكی سەرنج ڕاكێش و كەشخە، كە تەواوی هەوڵە میكانیكیەكانی تیا بەگەڕ خراوە و پێودانگی هەوابڕی ” ئایرۆداینامێك” لە ئۆتۆمبێلەكەدا لەبەرچاو گیراوە.

تۆڕی هەوای فراوانی پێشەوە، داڕێژار و بە كرۆم لایتینی ناوازەی كار پێكەر بە سیستمی LED، دەرەچەی فراوانی هەوا و تایەی وەرزشی لە نایابییەكانی ئەم بەرهەمەن.

لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، جیا لە جوانكاری سەرنج ڕاكێش، ئاسوودەیی شوێنی سەرنشینەكان بۆ جێبوونەوەی 5 سەرنشین لە بەرچاو گیراوە و داشبۆردێكی ناوازەشی بە لە خۆ گری سێ‌ شاشە بۆ دانراوە.

ئینفنتی نوێ‌، تەواوی ڕووكاری ئۆتۆمبێلەكەی بە كامێراو هەستەوەری ئاگادار كردنەوە تەنیوە و بەشێكی گرنگ لە زانیارییەكانی پەیوەست بە شەقام و دووری رێگەوبانەكان و زانیاری لەسەر مەودای ئۆتۆمبێلی پێش خۆی و ڕێنماییەكانی شەقامیش لە سەر جامی پێشەوە دیاری دەكات .

هاوكات سیستمی گرتنەوەی خۆكاری تێدایە لە ئەگەری خزان لە خێرایی زۆردا.

ئەم بەرهەمەی ئینفنتی، بە بزوێنەری 4 پستۆنی تۆربۆ چارجەر، بە توانای 286 ئەسپ بەردەست دەبێت كە بە گێڕ بۆكسی ئۆتۆماتیكی 8 نمرەیی پەیوەستە و لە ماوەی 6.3 چركەدا خێرایی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەربەستی خێرایشی 230 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن