گەلەریهەواڵ

چەند یاسایەكی سەیر و سەمەرەی هاتوچۆ لە ئەمریكا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، چەند یاساو ڕێسایەك هەن بۆ شۆفێران كە دەبێت پێیوەی پایەند بن و هەر ویلایەتێكیش یاسای تایبەت بە خۆی هەیە كە هەندێ لەو یاسایانە سەیرو سەمەرەن، ئەمانەی خوارەوە 10 سەیرترین یاسای ویلایەتەكانی ئەمریكان.

 

ویلایەتی ئالاباما


ڕێگە بەشۆفێر دەدرێت لە ڕۆژدا ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقام ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، بە مەرجی ئەوەی گڵۆپەكانی پێشەوەی كار پێ بكات.

دنفر كۆلۆرادۆ


ڕۆژانی یەك شەممە، ناتوانرێت ئۆتۆمبێلی ڕەنگ ڕەش لێبخوڕدرێت.

ویلایەتی نیڤادا


سواربوونی وشتر و بوونی وشتر لە ڕێگا خێراكاندا ڕێگە پێنەدراوە.

ویلایەتی ئۆهایۆ


لە دۆخی ڕۆشتندا نا بێت تەنكی بەنزینەكەت خاڵی بێت و هاتنە خوارەوەی ئاماژەی تانكی بەنزینەكەت بۆ نیشانەی خاڵی، بە سەرپێچی تۆمار دەكرێت.

ویلایەتی نیوجێرسی


دەبێت ئاژەڵەكانیش وەك مرۆڤ پەیوەستی یاساكانی بەكارهێنانی قایشی سەلامەتی و خۆبەستنەوە بن.

ویلایەتی داكۆتا


ڕێگە پێدراوە منداڵانی تەمەن 14 ساڵ ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.

ویلایەتی نیوجێرسی


قەدەغەیە شۆفێر خۆی دابەزێت و سووتەمەنی بكاتە ئۆتۆمبێلەكەی.

ویلایەتی ئەركەنساس


لە نزیك شوێنی خوارندنگە و خواردنەوەكان لێدانی هۆڕن قەدەغەیە.

ویلایەتی كالیفۆرنیا


لەگەڵ كارپێكردنی فڵچەی جام دەبێت سەكنەكانیش كار بكەن.

ویلایەتی مینۆسۆتا


شتن و خاوێن ڕاگرتنی تایەی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی ئیجبارییە و دەبێت بەردەوام تایەكان خاوێن بن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن