پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

بە وێنەو ڤیدیۆ: ڤۆڵكسواگن، ئەتڵەس كروسەكەی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەتڵەس كروس سپۆرت، نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانییە بۆ ساڵی 2020 كە ئۆتۆمبێلێكی مامناوەندی suv یە لە قەبارەدا.

ئەم بەرهەمە نوێیە، بەراورد بە كروس سپۆرتی 2019 بە ئەندازەی 7.1 سانتیمەتر بچوكترە و بەزترە بە ئەندازەی 5.8 سانتیمەتر.

ئەم نەوە نوێەی ڤۆڵكسواگن، پوختكراوەتەوە لە دیزاینی سەرنج ڕاكێشی دەرەكی و بەشێكی ڕووكارەكەی پێ:هاتەی كرۆمی تیا بەرجەستەیە.

لە ناواخنیشدا، ئۆتۆمبێلەكە لە ڕووكاری بەردەمی شۆفێر (داشبۆرد) ئەوپەڕی سەلیقەی دیزاین و كواڵتی دراوە بە پێكهاتەكانی و تایبەتمەندی تەكنیكی بارگاویكردنەوەی خۆكاری تێدایە بە بێ‌ كێبڵ.

سیستمی “فیندر بریمیوم” كە بە لە خۆگری 12 بڵندگۆ پەیوەستە یەكێك لە سیستمە بەهێزەكانی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەڵمانە و سیستمی پەیوەندی (car – net)ی تێداجێگیرە كە بۆ مۆبایلی زیرەك خزمەتگوزارییەكانی بۆ ماوەی 5 ساڵ بێ‌ بەرامبەرە، لە بەرواری ڕۆژی كڕینەوە.

بزوێنەرێكی بەنزین لە جۆری tsi تۆربۆ بە چوار پستۆن و بە هێزی 235 ئەسپ، هەرەوەها بزوێنەری تۆربۆ چارجەر بە 6 پستۆن و هێزی 276 ئەسپ لەسەر ئەتڵەس كروس سپۆرتە، كە گرێدراوی گێڕبۆكسی ئۆتۆماتیكی 8 نمرەیین و سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری چواریی بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن