پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆهەواڵ

BMW، ڕكابەرەكەی پۆرش پانامێرای ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای BMW، دواجار ئۆتۆمبێلە ناوازەكەی خۆی ئاشكرا كرد كە ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی یە و ڕكابەری بەرهەمە گرانبەهاكانی جیهان دەكات و ناوی (M8 Gran Coupe)ی لێنراوە و بە دیاریكراویش ڕكابەری پۆرش پانامێرا دەكات.

ئەم بەرهەمە ناوازەیەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، بزوێنەرێكی بەهێزی تۆربۆ چارجی 8 پستۆنی بە قەبارەی 4.4 لیتر بە توانای 600 ئەسپ لەسەرە و گێڕبۆكسێكی 8 نمرەیشی بۆ دانراوە.

توانای ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییەی BMWبە جۆرێكە لە ماوەی 3.2 چركەدا لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بە ماوەی 0.2 چركە لە بەرهەمە نوێكەی پۆرش پانامێرا خیراترە.

خڵتە كانزاییە بەكارهاتووەكانی ویلی تایەكانی BMW ی نوێ‌ بەجۆرێك داڕێژراون كە هۆكار بوون بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی پلەی گەرمی تایەكان لە خێرایی بەرزدا وبە قەبارەی 20 ئینج دیاریكراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن