پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

وێنە و ڤیدیۆ: ئایسوزۆ، بە نەوەیەكی نوێی پیكابەكانی گەڕایەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ئایسوزۆی ژاپۆنی، بە نەوەیەكی نوێی پیكاب كە لە جۆری ( D- MAX)ە، گەڕایەوە لای هەوادارانی.

كابینەی لە خۆگری 4 سەرنشینی، كوشنی چەرم كە ڕاگری پلەكانی گەرمایە بەخواستی سەرنشین، شاشەی لەمسی 8 ئینج، سوكان ڤۆلیۆم، بەشێكی ئەو گۆڕانكاریانەن كە ئایسوزۆ لەم نەوەیەیدا خستویەتییە ڕوو.

هاوكات ئۆتۆمبێلەكە، هیكەلێكی ناوازەی پەیڕەو كراو لە پێودانگی “ئایرۆ داینامێك”ی بۆ كراوە و لا تەنیشتەكانی بە دۆسە و لایتەكانیشی بە سیستمی LED نەخشاندووە.

ئەم نەوە نوێیەی ئایسوزۆ، بە ئەندازەی %20 كێشی كەمترە بەرامبەر بە نەوەی پێشووی و درێژی هەیكەلەكەی 5 مەتر و 30 سانتیمەترە و پانی و بەرزیەكەشی 186 سانتیمەترە.

ئایسوزۆ D- MAX، بە دوو جۆر بزوێنەری قەبارە جیاوازی “گاز” بەردەستە كە بزوێنەری 4 پستۆن بە قەبارەی 1.9 لیتر بە توانای 150 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێك بە قەبارەی 3.0 لیتر و بە توانای 190 ئەسپ، كە پەیوەستی گێڕبۆكسی 6 نمرەیی ئۆتۆماتیك كراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن