رێنماییهەواڵ

ڕووسیا، ڕێگە بە ئالوودەبووان نادات شۆفێری بكەن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

دوابەدوای هەڵكشانی ئامارەكانی پێكدادا ن و گیان لە دەستدان و بریندار بوون بە ڕووداوەكانی هاتووچۆ، وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا، داوای ئەوە دەكات، كە چیتر ڕێگە نەدرێت بە شۆفێریكردنی كەسانی ئالوودە بوو بە مەیی و ماددە هۆشبەرەكان.

 

لەمبارەیەوە، ڕۆژنامەی “كومیرسانت”ی ڕووسی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی تەندروستی وەزارەت بڕیاریداوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پشكنینی شۆفێران و جیاكردنەوەی ئەو كەسانەی كە ئالوودە بوون، بەوەی مۆڵەتی شۆفێریكردنیان لێ بسەنرێتەوە لە ئەگەرێكدا ئەگەر دەركەوت لە پشكنینەكان ماددەی (ترانسفیرین CDT)، لە خوێنیاندا بوونی هەیە.

 

لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپایی بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی گیان لە دەستدان و بریندار بوون بە هۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، سەرقاڵی بەرگرتنن لە هەڵكشانی زیارتی ئەو دۆخە، كە بە ڕای بەرپرسانی تەندروستی و گەیاندن، زۆرێك لە ڕووداوە دژوارەكان بە هۆی ئالوودەیی شۆفێران بە ماددە كهولی و هۆشبەرەكان ڕوو دەدەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن