ڤیدیۆهەواڵ

دایهاتسۆ، ئۆتۆمبێلە كوپەییە وەرزشییەكەی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “دایهاتسۆ”ی ژاپۆنی، یەكێك لە ئۆتۆمبێلە سەرنج ڕاكێش و تایبەتەكانی ئاشكراكرد، كە لە جۆری كوپەیی وەرزشییە.

ئەم بەرهەمە نوێەیی دایهاتسۆ، ناوی “COPEN” ە، بە ڕووكارێكی ناوازەی 3.3 مەتر.


ڕووكاری پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە خۆگری لۆگۆ و لایتینی كارپێكەر بە سیستمی LED و شەبەكەی ئاڵوگۆڕی هەوا و بلاجكتۆری تایبەتە.

ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكەی “دایهاتسۆ” ڕووكاری ناوەوەی ئاشكرایە و بان ئۆتۆماتیكییە، لە كاتی پێویستدا شۆفێر دەتوانێت ڕووی سەرەوەی بپۆشێت، هاوكات لەم بەرهەمەدا، جێشی دوو سەرنشین دەبێتەوە.

ڕووكاری بەردەم شۆفێر و پێكهاتەكانی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە، لە ریشاڵی كاربۆن بەرهەم هاتوون، كوشنەكانی تەواو كارەبایین و تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانی تێدایە، هەرەوەها سیستمی START STOP لەم بەرهەمەدا پەیڕەكراوە كە سیستمی خۆگرتنەوەی خۆكارە لە ڕووداوەكان و هەستەوەری تایبەت بە ڕووناكی و بارانی بارینی تێدایە.

دایهاتسۆ، بزوێنەرێكی بەنزینی بە توانای 64 ئەسپ لەسەرە و گێربۆكسێكی 5 نمرەیی بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن