ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

تۆیۆتا نمونەی یەكێك لە ناوازەترین ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

تۆیۆتا LQ، یەكێك لە نوێترین بەرهەمە كارەباییە پەرە پێدراوەكانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنییە، كە بەیەكەم بەرهەمی پەرەپێدراوی كارەبایی لە جیهاندا دادەنرێت.

تۆیۆتا LQ، ڕووكارەكەی لە كانزا و ڕیشاڵی كاربۆن بەرهەم هاتووە، سوود وەرگرتن لە كامێرا لەم بەرهەمەدا بە جۆرێكە كە شۆفێر لە ڕێیەوە تەواوی ئۆتۆمبێلەكەی دەبینێت.

كابینەی ئۆتۆمبێلەكەی تۆیۆتا، جێی 4 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و ڕووكاری بەردەم شۆفێریش كارپێكەرەكانی سەرجەمیان هەستەوەرن.

بەشێك لە زانیارییەكان لە ڕێی فەرمانی “دەنگ” وە جێبەجێ دەبن و هەندێكی دیكەش دەبنە ژمارە و لەسەر شاشەكانی داشبۆرد یان جامی بەردەم شۆفێر نمایش دەبن.

لێخوڕینی خۆكار، یەكێك لە سیستمە نایابەكانی ئەم بەرهەمەیە و شۆفێر لە كاتی ماندو بوونیدا دەتوانێت دەستبەرداری لێخوڕین ببێت و ئۆتۆمبێلەكە خۆی خۆی بئاژوێت.

بە سوود وەرگرتن لە مانگە دەستكردەكان، ئۆتۆمبێلەكە خۆی شوێنی پارك كردنی شیاو دەدۆزێتەوە، هەروەها سوود لە هەواوی دەرەوە وەردەگرێت، بۆ یاریدەدانی ڕۆشتن و پشودان بە بزوێنەرە كارەباییەكەی.

ئەم بەرهەمە نمونەی تاقیكارییەو پاش ئەنجامدانی تاقیكردنەوە و بەجەستەبوونی خواستی ئەو داهێنانانەی تیایدا وەك دەرخستە بۆ بەرهەمهێنانی ڕاگەیەنراوە پاشان نمونەی بۆ بازاڕەكانی جیهان لێ‌ بەرهەم دێت.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن