رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

بەهێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێلەكانی 2020


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

مووشەكی زەمینی نازناوی 3 لە خێراترین ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانن لە مێژووی پیشەسازی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2020.

لوتس ئیڤا

یەكێك لە بەهێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهانە، تەواو كارەباییە و 4 بزوێنەری بە توانای 2000 ئەسپ لەسەرە، لە ماوەی كەمتر لە 3 چركەدا، خێرایی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئەم بەرهەمە ناوازەیە تەنها 130 دانەی لێ‌ بەرهەم دێت، كە نرخی هەر دانەیەك 2.1 ملیۆن دۆلارە.

ریماك سی تۆ


ریماك، توانای 1914 ئەسپ دراوەتە بزوێنەرەكەی، ئۆتۆمبێلێكی تەواو كارەباییە، خێرایی سەرسوڕهێنەری لە كاتێكدایە كە بە 1.85ی چركەیەك خێراییەكەی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 96 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ریماك بەر لە كۆتایی ساڵی 2019 بەردەست دەبێت و تەنها 150 دانەی لێ
بەرهەمهاتووە كە نرخەكەی 2 ملیۆن دۆلارە.

بینینڤارینا باتێستا


باتێستا، سێهەم ئۆتۆمبێلە خێراو بەهێزەكانی جیهانە، كە خاوەنی 4 بزوێنەری كارەباییە بە توانای 1900 ئەسپ، لە كەمتر لە 2 چركەدا خێرایی دەگاتە  0 – 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئەم بەرهەمەش 150 دانەی لێ‌ بەرهەمدێت و نرخی هەر دانەیەك 2.5 ملیۆن دۆلارە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن