رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

بەپێی ڕاپرسییەك: یارس، ئەكسنت، ریۆ، هەرزانترین و باشترینن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بە پێی ڕاپرسییەكی پێگەی، “car and driv”ی بەریتانی كە لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا ئەنجامی داوە لە ڕووی نرخەوە هەرزانن، بەرهەمەكانی كۆریای باشوور و ژاپۆن یەكەم تا سێیەمی راپرسییەكەن.

كیا ریۆ: ئەم بەرهەمەی كۆریایی باشوور، كە بزوێنەرێكی قەبارە 1.6 لیتری بە توانای 120 ئەسپ لەسەرە، بە پێی ڕاپرسییەكە كەم خەرجە و توندوتۆڵە و هەرزانە لە نرخدا بەراورد بەو بەرهەمانەی هەمان قەبارەی بزوێنەریان هەیە.


تۆیۆتا یارس: یەكێك لە سەركەوتوترین ئۆتۆمبێلە هەرزان و كەخەرەجەكانی تۆیۆتایە و خواستێكی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەوەی كەمترین سووتەمەنی دەوێت و بزوێنەرەكەی قەبارەی 1.5 لیترە بە توانای 106 ئەسپ، كە بە گێڕ بۆكسی دەستی و ئۆتۆماتیك بوونی هەیە، لەم بەرهەمەدا هۆیەكانی كات بەسەر بردن، ئاسوودەی شوێنی دانیشتنی سەرنشین، شاشەی لەمسی ناو داشبۆرد هاوشێوەی بەرهەمەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیان.


هیوندای ئەكسێنت: هیوندای نەك هەر لەبەر نرخەكەی، بەڵكو لەبەر توندوتۆڵی و گونجاوی لەگەڵ كەش و هەوای زۆر ناوچەی جیهان و بەكاربردنی كەمترین سووتەمەنی لە ریزبەندی ڕاپرسییەكەدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن